پێشه‌وا ئیبن باز
ناوی عبدالعزیز ی كوڕی عبدالله ی كوڕی بازه ؛ ناسراوه به ئیبن باز – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - .
پێشه‌وا و قازی و شه‌رع زان ؛ موفتی شانشینی عه‌ره‌بی سعودی ؛ وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعودیا ؛ وه سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌ردنی لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا ؛ وه سه‌رۆكی مه‌جمه‌عی فیقهی ئیسلامی ؛ وه خاوه‌نی خه‌ڵاتی مه‌لیك فه‌یصه‌ل بۆ خزمه‌تكردنی ئیسلام .
پێشه‌وا ئیبن باز – ڕەحمهتی خوای لێبێت - خاوه‌نی چه‌ندین نوسراو و په‌رتووكی به‌سووده له‌وانه : ( نَواقِضُ الإِسْلام ) وه ( التَّحْذِيرُ مِنَ البِدَع ) وه ( أُصُولُ الإِيمان ) وه ( الفَوائِدُ الجَلِيَّة في المَباحِثِ الفَرَضِيَّة ) وه ( أَحْكامُ صَلاةِ المَرِيض ) ؛ وه زۆر په‌رتووكی تر .
له ساڵی 1330 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ساڵی 1912 ی میلادی له شاری ریاض ی وڵاتی سعودیا له دایك بووه.
وه له ساڵی 1420 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ساڵی 1999 ی میلادی له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌لیك فه‌یصه‌ل له طائیف وەفاتی كردووه -خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت و ڕەحمی پێ بكات.